گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەندێك لەخۆیانەوە قسەیان کرد’’

سیروان بارزانی ئەگەرێک بۆ دزەکردنى ئۆتۆمبێل و موشەکەکان بۆ هەولێر دەخاتەڕوو

2021.02.17 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
سیروان بارزانی ئەگەرێک بۆ دزەکردنى ئۆتۆمبێل و موشەکەکان بۆ هەولێر دەخاتەڕوو

ناس کورد-

سیروان بارزانی ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە ئەو ئۆتۆمبێلەى لە ڕێگەیەوە هێرشە موشەکییەکەى هەولێرى پێ ئەنجامدرا لە زێی گەورە پەڕێنرابێتەوە، بەڵام دڵنیان هێرشبەرەکان عێراقین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە (گوێر و مەخمور) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا کە "ناس کورد" بەدوداچوونى بۆ کردووە (17 شوباتى 2021) لەبارەى دۆزینەوەى ئەو ئۆتۆمبێلەی موشەکەکانی لێوە ئاڕاستەکرا بۆ هەولێر وتی، "هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌واو نه‌بووه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌زێی گه‌وره‌ په‌ڕیبێته‌وه‌ چونكه‌ ئێستا ئاو زۆر زۆر كه‌مه‌، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ به‌ڵام تائێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێلە له‌وبه‌ری زێ دروستكرابێت و له‌وێوه‌ په‌ڕبێته‌وه‌ بۆ ئه‌مبه‌ر، له‌و شوێنانه‌ی كه‌ كه‌سی لێ نییه‌ یاخود خه‌ڵكی ئه‌و دێهاتانه‌ی لێیه‌."

 

لەبارەى ئەوەى دەوترا موشەکەکان لە دوزبرەوە هەڵدرابێت، سیروان بارزانى دەڵێت، "كه‌ له ‌دوبزه‌وه‌ له لایەنی سه‌ربازییه‌وه‌ سه‌یری شوێنه‌كانم كردووه‌ بێگومان هه‌ڵه‌ بوو، هه‌ندێك به‌رپرس له ‌خۆیانه‌وه‌ قسه‌كه‌یان كرد وتیان موشەکەکان لە دوبزەوە هاتوون به‌بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییان هه‌بێت چونكه‌ مەو‌دای موشه‌كه‌كه‌ زۆر ڕوونه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌ی كه‌باسیان لێوه‌كرد 60 كیلۆمه‌تره‌ ئه‌مجۆره‌ موشه‌كانه‌ ئامانج ناپێكێت و ناگاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".

 

"واته‌ چه‌ند به‌رپرسێك له‌خۆیه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن یاخود چاوه‌ڕێ بكه‌ن بزانن ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان چین بڕیاریاندا و قسه‌یانكرد و وتیان ڕووناكیمان بینیووه‌ به‌ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و وه‌خته‌ش تۆزێك شڵه‌ژابوون وتیان هێزی زیاتر هاتۆته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دوبز و ئه‌وانه‌ ئه‌گەرنا خۆی بێ بنه‌مابوو."

 

سیروان بارزانى پێیوایە، هێرشە موشەکیەکەی سەر هەولێر بۆ فشارکردنە لەهێزەکانی هاوپەیمانان تا لەهەرێم و عێراق بکشێنەوە "خۆ ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانان خوانه‌خواسته‌ ڕۆژێك له‌ڕۆژان بڕیاری ئه‌وه‌ بده‌ن عێراق به‌جێ بهێڵن ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ماڵوێرانیه‌كی ته‌واو بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان و عێراق دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆ."

 

هەروەها بەدورى دەزانێت هێرشەکە لەلایەن داعشەوە ئەنجام درابێت، چونکە بەوتەى ئەو "ئه‌گه‌ر داعش ئه‌مكاره‌یان ئه‌نجامدابێت ناكرێت له‌وێوه‌ بیپه‌ڕێننه‌وه‌ شوێنی تر هه‌یه‌، ئامانجی گرنگنتر هه‌یه‌ له‌وبه‌ر یان له‌نه‌ینه‌وا ئیشه‌كه‌یان ده‌كرد".

 

سیروان بارزانی جەخت دەکاتەوە، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هێرشبەرەکان خه‌ڵكی عێراقن و خه‌ڵكێكی بیانی ئه‌مكاره‌ی پێناكرێت و نه‌یكردووه‌ به‌ڵام تائه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رنه‌چێت ناتوانن هیچ لایه‌نێك تۆمەتبار بکەن.

 

هەروەها لەبارەى راگەیاندنى بەرپرسیارێتى ئەنجامدانى هێرشەکە لەلایەن گروپێکەوە، سیروان بارزانى دەڵێت "به‌رای من هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ ئه‌مه‌ هه‌ر بۆ شێواندنی حه‌قیقه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ ده‌كات هیچ جورئه‌تی ئه‌وه‌ ناكات كه‌بڵێت من كردوومه‌ به‌فیعلی، ئه‌وه‌ هه‌موو بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ر له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بشێوێنن".

 

شەوى دووشەممە (15 شوباتى 2021) 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.



گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند. هەروەها گروپێکی چەکداریی دیکە بە ناوی "قوات ذوالفقار" پشتگیری بۆ هێرشەکە راگەیاندووە.



ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.



هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.