گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دزەکرنى ئەمنی زۆر گەورە’’

سەرچاوەیەکى پێشمەرگە: پێویستە بەرپرسە باڵاکانی ھەواڵگريی ھەولێر دووربخرێنەوە

2021.02.17 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەکى پێشمەرگە: پێویستە بەرپرسە باڵاکانی ھەواڵگريی ھەولێر دووربخرێنەوە

ناس کورد-

بەرپرسێکی پێشمەرگە هێرشەکەى هەولێر بە "دزەکردنێکى ئەمنى زۆر گەورە" ناودەبات، کە بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى بیانى کوژرا و نۆ کەسى دیکە برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتێکى پێگەى "میدڵ ئێست ئاى" بەریتانى کە "ناس کورد" (17 شوباتى 2021) بەدواداچوونى بۆ کردووە، سەرچاوەیەک لە ناو ھێزەکانی پێشمەرگە کە نەویستووە ناوی ئاشکرابکرێت ڕایگەیاندووە، "ئەو ھێرشانە خروقاتی ئەمنی زۆر گەورەن و پێویستە سەرجەم بەرپرسە باڵاکانی ھەواڵگری ھەولێر لە کارەکانیان دووربخرێنەوە".

 

وتیشى،"بەپێی زانیارییەکانی ئەو موشەکەکان لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ئامادەکراون و داغڵی ھەرێمی کوردستان کراون، دوور نییە چەند کەسانێکی ناو ھێزە ئەمنییەکانی کوردستان ھاوکار بووبن لە ھێنانی مووشەکەکان بۆ نزیک ھەولێر".

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو جۆرە موشەکانە زیاتر لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبیەوە بەکاردەھێنرێن، بەڵام سەید عەلی حوسێنی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی میحوەری باکووری ھێزەکانی حەشدی شەعبی سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و ھەڕەشەی ئەوەی کرد ھەر کەس و لایەنێک بەبێ بەڵگە ھێزەکانی ئەوان تۆمەتبار بکات سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکەن.


شەوى دووشەممە (15 شوباتى 2021)، 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.



گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند. هەروەها گروپێکی چەکداریی دیکە بە ناوی "قوات ذوالفقار" پشتگیری بۆ هێرشەکە راگەیاندووە.



ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.



هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.