گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پشتیوانى لێکۆڵینەوەکانى عێراق’’

ئەمریکا و چوار وڵاتى ئەوروپى: بەرانبەر هێرشبەرانى هێرشەکەى هەولێر لێبوردە نابین

2021.02.17 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا و چوار وڵاتى ئەوروپى: بەرانبەر هێرشبەرانى هێرشەکەى هەولێر لێبوردە نابین

ناس کورد-

 

وەزیرانى دەرەوەى  ئەمەریکا و چوار وڵاتى ئەوروپى رایانگەیاند، بەرانبەر هێرشبەرانى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر لێبوردە نابن و پشتیوانى لێکۆڵێنەوەکانى عێراق دەکەن لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (17 شوباتى 2021)، وەزیرانى دەرەوەى ئەمەریکا و فەرەنسا و ئیتاڵیا و بەریتانیا جەختیانکردووەتەوە هێرشى موشەکى بۆ سەر دامەزراوەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان قەبوڵناکەن و پشتیوانى لێکۆڵینەوەکانى عێراقیش دەکەن لەو بارەیەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە "بەتوندترین شێوە هێرشە موشەکیەکەى سەر هەرێمى کوردستان ئیدانە دەکەین "

 

ئەو چوار وڵاتە هاوخەمى خۆیان بۆ کەسوکارى قوربانیانى ڕوداوەکە و خەڵکى عێراق دەردەبڕن و دەڵێن دیدی هاوبەشیان هەیە لەسەر هێرش کردنە سەر دامەزراوەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى لەهەولێر و لەبەرامبەر هێرشکەرانیشدا هیچ لێبوردە نابن.

 

پێشتریش بەرپرسانى ئەمەریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، بەرپەرچى ئەوانە دەدەنەوە کە لە هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێر تێوە گلاون.

 

شەوى دووشەممە (15 شوباتى 2021) 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.                

  

گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند. هەروەها    گروپێکی چەکداریی دیکە بە ناوی "قوات ذوالفقار" پشتگیری بۆ هێرشەکە راگەیاندووە.         

  

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.                  

  

هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.