گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە تویتێكدا

موقتەدا سەدر دوو هۆكار بۆ هێرشەكەی هەولێر دیاری دەكات

2021.02.17 - 00:06
App store icon Play store icon Play store icon
موقتەدا سەدر دوو هۆكار بۆ هێرشەكەی هەولێر دیاری دەكات

ناس كورد_ 

موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕەوتی سەدر هێرشە موشەكییەكەی سەر شاری هەولێر و كۆمەڵێك ڕووداویتری عێراق دەبەستێتەوە بەهەوڵی دواخستنی سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق یان دواخستنی هەڵبژاردنە چاوەڕوانكراوەكەی عێراق. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی كە "ناس كورد" دیویەتی (17 شوباتی 2021)، موقتەدا سەدر داوا دەكات بەدیالۆگ مامەڵە لەگەڵ كێشەی دراوسێكان بكرێت و هۆشداری دەداتە حكومەت كە ئاگای لە شەنگال بێت و "بەوریایی و حیكمەت" مامەڵە بكات. 

لەبەشێكیتری تویتەكەیدا سەدر پێیوایە هێرشە "بێ پاساوەكەی سەر هەولێر" و ئەوەی لە شەنگال ڕوودەدات لەگەڵ گەمارۆدانی فڕۆكەخانەكانی باشووری عێراق سەرەتایەك بێت بۆ دواخستنی سەردانی پاپای ڤاتیكان لە عێراق (بڕیارە لە مانگی ئازاردا بێت) یان دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و دەڵێت "ئەوەش عەیبە و سەرشۆڕكەرە".  

 

me_ga.php?id=2603