ناس کورد-
ڕەغدى کچى سەدام حسێن وردەکارى کوشتنى مێردەکەى ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بڕیارى کوشتنى هاوسەرەکەى و هاوسەرى خوشەکەکەى لە عەشیرەتەکەى باوکیەوە دەرچوو بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەغد لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى عەرەبیە ئەم ئەمڕۆ (16ى شوباتى 2021) بەشی دووەمی بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بینیویەتى دەڵێت، لەپاش جیابوونەوەیان لە ساڵى 1995 لە ئوردنەوە گەڕانەوە بۆ عێراق و باوكی بڕیار دەدات ڕەغد و ڕەنا تەڵاق وەرگرن لە مێردەكانیان كە هەردووکیان برا بوون و ئامۆزای سەدام بوون.
ڕونیشیکردوەتەوە، بڕیاری عەشایەری لە عەشیرەتی سەدامەوە دەرچوو بۆ كوشتنی حسێن كامل و سەدام كامل، عیزەت دوری وەك دەوڵەت دەستبەرداری مافی دەوڵەت بوو لەبەرخاتری سەدام، بەڵام خزمێكی سەدام لە دانیشتنەكە بوو دەستی بەرزكردەوە وتوویەتی "ئێمە وەك عەشیرەت خۆش نابین و ئەبێ بكوژرێن."
ڕەغد دەشڵێت، ئەگەر بڵێم عودەی برام دەستی نەبووە لە کوشتنەکە دوور دەكەومەوە لە ڕاستی، ئەوەی ڕوویدا لەنێوان دوو كەس نەبوو، سوپایەك جووڵا بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكە و هەموولا ئاگایان لێ بوو، سەدام نەرێتی وابوو هەركەس هەڵە بكات ئەبێ باجەكەی بدات و هەموومان ئەوەمان ئەزانی.
لە درێژەى گێڕانەوەکەیدا دەڵێت، "كە زانیم حسێن كامل كوژراوە زۆر تێكچووم، بەڵام قەت ڕەخنەم نەگرت لە باوكم، زۆر هەوڵیدا ڕازیم بكات، بەڵام ڕازیش نەبووم".
سەدام کامل هاوسەرى ڕەنا و حسێن کامل هاوسەرى ڕەغد بوو، هەردووکیان بەهۆى بەهۆی جیابوونەوەیان لە رژێمی سەدام و هەڵاتنیان بۆ ئوردن لەلایەن ئەو ڕژێمەوە لە شوباتی 1996 کوژرانەوە و هاوسەرەكانیان ڕەغد و ڕەنا بێوەژن كەوتن و ئێستا لە ئوردن دەژین.