گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

سەرکردەیەکی عەسائیب لە ناوەڕاستی بەغدا کوژرا

2021.02.16 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکی عەسائیب لە ناوەڕاستی بەغدا کوژرا

ناس کورد-

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە بەغدا ڕایگەیاند، سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە گروپی عەسائیب ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوچەی شوعلە باکوری ڕۆژئاوای بەغدا تەقەیان لە محەمەد شممەری، سەرکردە لە عەسائیب ئەهلی حەق کرد.

 

ئەفسەرەکە دەشڵێت، چەکدارە نەناسراوەکان بە چەکی بێدەنگ تەقەیان لە محەمەد شممەری کردووە.

 

 

ڕاشیگەیاند، لە ئاکامی ئەو ڕووداوەدا شممەری کوژرا.

 

ئەفسەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

 

تاوەکو ئێستا گرووپی عەسائیب ئەهلی حەق هیچ راگەیاندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.