گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

نرخی بیتکۆین بەردەوام گڕ ئەکاتەوە

2021.02.16 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بیتکۆین بەردەوام گڕ ئەکاتەوە

ناس کورد-
دراوی گریمانەیی بیتکوین بۆ یەکەمجار بەربەستی 50 هەزار دۆلاری تێپەڕاند و بە بەرزترین نرخ کە هەتا ئێستا تۆمارکرابێت مامەڵەی پێوەکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، "بەیانی ئەمڕۆ (16ی شوباتی 2021) دراوی بتکوین بە ئاستێکی بەرز هەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوە کە بە مێژوویی لە قەڵەم دەدرێت، بەجۆرێک نرخی یەک بتکوین گەیشتووەتە 49.4 هەزار دۆلار".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوهەڵکشانە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای تێسلای تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی لە سەرەتای مانگی شوباتدا ڕایگەیاند کە بە بەهای  ملێارێک و 500 ملیۆن دۆلاری وەبەرهێنان لە دراوی گریمانەیی بیتکۆیندا کردووە  وەک بەشێک لە سیاسەتی نوێی ئەو کۆمپانیایە لە بواری وەبەرهێناندا.

 

ڕۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کۆمپانیای تێسلا بەنیازە لە داهاتویەکی نزیکدا دەست بکات بە بەکارهێنانی ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە بۆ مامەڵەی کڕینی بەرهەمەکانی لایەنە خەڵکەوە".

 

بەو شێوەیە، ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە گریمانەییە بەکۆدکراوە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بەهاکەی بە ڕێژەی 72٪ بەرزبووەتەوە.