گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆیەك لەپشت پەردەی دیدارەكەی ڕەغدی سەدام دزەی كرد

2021.02.16 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆیەك لەپشت پەردەی دیدارەكەی ڕەغدی سەدام دزەی كرد

ناس كورد-
مشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق کە سوننەیە گرتە ڤیدیۆیەکی دزەپێکراوی كاتی ناوبڕی چاوپێکەوتنەکەی ڕەغدی سەدام حسێن بڵاوكردەوە كە بەستافی بەرنامەکە دەڵێت، "ئێوە چیتان پێ باشە و بەدڵتانە من ئامادەم ئەوەتان بۆبکەم".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جبوری لەهەژماری خۆی لە تویتەر (16ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بینویەتی، گرتە ڤیدیۆیەکی دزەپێکراوی كاتی ناوبڕی چاوپێکەوتنەکەی ڕەغەدی کچی سەدام حسێنی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئاخۆ خاتوو ڕەغەد مەبەستی چی بووە کە بەستاف وبێژەری بەرنامەکە دەڵیت، ئێوە چیتان پێ باشە من ئەوە دەکەم".


فۆڵەوەرەکانی جبوری لێكدانەوەی جیاجیان هەیە بۆ ئەو قسەیەی ڕەغد، هەندێك پێیانوایە ئەوە قسەی خاوەن ماڵ و خانەخوێیە بۆ كەناڵەكە كە میوانن، هەندێكی تر پێیانوایە پلانی هەواڵگرییە بۆ بڵاوكردنەوەی كۆمەڵێك مەسج كە دۆخی عێراق زیاتر بشێوێنێت، ئەمە لەكاتێكدا هەندێك جەختیان لەوە كردووەتەوە "کاتی دەرکەوتنەکە گونجاو نەبوو، حیزبە گەندەڵکارەکانی عێراق بۆ مەرامی سیاسی خۆیان دەیقۆزنەوە".


دوێنێ (15ی شوباتی 2021) کەناڵی ئەلعەربییە بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکەی ڕەغەدی کچی سەدام حسێنی پەخشکرد، کە جگە لەگێڕانەوەی یادەوەری منداڵی و باسی خێزانەكەی و چۆنییەتی هەڵهاتنیان لە رێگای سوریاوە بۆ عەممانی پایتەختی ئوردن هیچ پەیامێكیتری سیاسی ڕوونی تێدا نەبوو.


لەوباریەوە نوسەر و توێژەری ناسراوی عێراقی ڕەشید خەیون، ( 16ی شوباتی 2021) لە میانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک کە " ناس کورد" بینویەتی، ئەوەی نوسیوە، " زۆرلە عێراقییەکان لە دیمانەکەی ڕەغەد سەدام حسێن لە کەناڵەی ئەلعەرەبییە توڕە بوون، من بە پێچەوانەوە ئەو دەبینم ، دەرکەوتنی ڕەغەد ئابڕووچوونێکی زەق گەورە بوو بۆ ئەو و بۆ بێژەرەکەش".


خەیون دەشڵێت،" وەڵامە ساویلکەکانی ڕەغەدشوکێکی گەورەبووە بۆ ئەو کەسانەی کە لە خەیاڵی خۆیاندا وێنەیەکی جوان و شکۆدارایان بۆ ئەو بنەماڵەیە کێشاوە".


ئەو نووسەرە عێراقییە ئاماژەی بەوەشکردووە،" کەناڵەکە پێیوابووە کە کاڵایەکی دەگمەن و ناوازە پێشکەش دەکات و دەخاتە ڕوو، هەیە، بەڵام بە پێچەوانەوە لەم نمایشە گەمژانەدا بووە بە فاکتەرێکی سەرەکی و خزمەتی کردووە ".