کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد پارێزگاری پێشوی کەرکوک کە ئێستا لە لوبنان لەلایەن ئینتەرپوڵەوە دەستبەسەرە پەیامێکی بەبۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤانی بارزانی بە سەرۆکی هەرێم بڵاوکردەوە. . ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2019، پەیجی فەرمی نەجمەدین کەریم لە فەیسبوک، پەیامێکی بڵاوکردەوە. . لە پەیامەکەدا هاتووە " دەخوازم لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتنی زیاتر بۆ گەلی کوردستان بەدەستبهێنن وەک چۆن لە رابردوودا لەکابینەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتنتان بەدەست ھێنا". . پارێزگاری پێشوی کەرکوک باسی لەوەکردووە دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێم لە کاتێکدایە " ناوچەکە بە دۆخێکی زۆر دژوار تێپەڕ دەبێت، دڵنیام بە سیاسەتی حەکیمانە دەتوانن، پێگە و پارسەنگی هەرێمی کوردستان لە نێو هاوکێشەکانی ناوچەکە بپارێزن." . هەروەها وتویەتی " هاوکات رۆڵی بەڕێزتان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئەمڕۆی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان نادیدە ناکرێت و بەرزدەنرخێندرێت". . نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لە فڕۆكەخانەی بەیروتی پایتەختی لوبنان ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە، لە لایەن پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە لە سەر داوای حکومەتی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی و، وبەهەدەردانی سامانی نیشتمانی دەستبەسەرە و رێگەی چونەدەرەوەی لە لوبنانی پێ نادرێت.