گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناس بیروڕا

وەرچەرخانێکی ترسناک

2021.02.16 - 19:41

لەتیف مستەفا

ناس بیرورا-

ئەوەی ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی ھەولێر کردی وەرچەرخانێکی مەترسیدارە و نابێ لێی بێ دەنگ بین، دەبێ دادگای تەمیزیش ئەو ھەڵەیە ڕاست بکاتەوە، بەداخەوە ئەوە دەرەنجامێکی سروشتی بە سیاسەتکردنی دادگایە کە ئێمە 20 ساڵ دەبێ ھاواری بۆ دەکەین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بۆیە دەبێ
1- خۆمان فشار بکەین پێش ئەوەی دەسەڵات ناچار بکرێ خۆی لەژێر فشاری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکان ڕاستی بکاتەوە و بیکات بە چاکەی خۆی.


کاتی خۆی دادگای تاوانەکانی ھەولێر حوکمی بەرێز کەمال سەیدقادری بە 30 ساڵ زیندانی حوکمدا، لەسەر ئەوەی قسەی بە مەرحوم مەلا مستەفا کردبوو، دواجار لەژێر فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەو وڵاتەی بەرێز کەمال ھەلگری ڕەگەزنامەکەی بوو حوکمەکە ھەڵوەشێندرایەوەو زۆریش لەسەر سومعەتی دادگاکان و حوکمەتی ھەرێمیش کەوت.


2- ئەم حوکمە سەنگی مەحەکە بۆ ھاوبەشەکانی پارتی لە حوکمەت و یان دەبی دانبەوەدا بنێن کە ئەوان ھیچ نین و تەنھا دیکۆرن و دوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتون و چیتر بەیت و بالۆرەی خزمەتی خەلک لێنەدەنەوە یان دەبێ ھەلوێستیان ھەبێ ، ھیچ بابەتێکیش ھێندەی ئەمە گرنگ نیە یان لەگەڵ دادپەروەری یان لەگەل زوڵم.


- بەتایبەتی یەکێتی ھەمووی دورۆژە کۆبونەوەی سەرکردایەتیان یەکێک لە بریارەکانی داواکاردنی ئازاد کردنی راگیراوەکان بوو کە مایەی دلخۆشی خەلک بوو ، کەچی پارتی وەک ئەوەی بیەوێ تەحەدای یەکێتی بکات لە خێراترین داگاییکردندا لە کەیسێکی گرنگ کە تۆمەتی جاسوسی و تیرۆریان خستونە پا بە دوو جەلسەی یەک لە دوای یەک و لەماوەی دورۆژدا کە ھەرگیز وێنەی نەبوە حوکمی دان ، نامەیەکی رونی یەکێتی نارد بریارەکەتان قیمەتی ئەو مەرەکەبەی نیە کە پێی نوسراوە.


-گۆران خۆی دەلێ یەکێک لە ئامانج و بەرنامەکانێ بەشداریمان لەحوکمەت فراوانکردنی پانتایی ئازادیەکانە


-یەکگرتوو کۆمەل ئۆپۆزسێۆنن واجبیانە لەبەرەی بەرگری بن لە مافو ئازادیەکان


خەڵکی بێلاین و یاسا ناس و پارێزەرو خوازیارانی سەربەخۆیی دەسەلاتی دادوەری
ھەموان ئەرکی مێژویمان لەسەرە ئەم روداوە نابێ تێپەرێ
ئازادی و بەرگری کردن لە ئازادی قوربانی دەوێ با یەکجار بەیەکەوە ئامادەی ئەو قوربانیە بین
با بریاری ھەلوێستێکی کرداری یەکگرتوی سەرتاسەری بدەین و نەیەڵین ئەم روداوە مەترسیدارە تێپەڕێ