گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران

عێراق تاقیكردنەوەی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی ڕاگرت

2021.02.16 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق تاقیكردنەوەی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی ڕاگرت

بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاقیكردنەوەی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی لە سەرەتاییەوە تا زانكۆكان ڕاگرت جگە لە كۆتا قۆناغی كۆلێژی پزیشكی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن نازم، وتەبێژى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق (16ى شوباتى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، ئەنجومەنى وەزیران بڕیاریداوە بە ڕاگرتنى ئامادەبونى خوێندکاران تەنانەت لە تاقیکردنەوەکانیشدا.

 

ڕوونیشیکردوەتەوە، ئەوەش بۆ قۆناغەکانى سەرەتایى و ناوەندى و دواناوەندى و زانکۆکان، جگە لە کۆتا قۆناغى کۆلێژى پزیشکى.

 

لە چەند ڕۆژى ڕابردوشدا وەزارەتى تەندروستى عێراق قەدەغەى هاتوچۆى نیمچەیی لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق سەپاند، ئەوەش بەهۆى زیادبونى ژمارەى توشبووانى کۆرۆناوە لە ماوەى ڕابردودا و دەستنیشانکردنی جۆرە گۆڕاوەکەى کۆرۆنا لە بەغدا و کەربەلا و نەجەف.