گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخى قوتابخانەکان

هەرێم تاوتوێی سنوردارکردنى جوڵەى نێوان شارەکان دەکات

2021.02.16 - 15:00
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم تاوتوێی سنوردارکردنى جوڵەى نێوان شارەکان دەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، دۆخى کۆرۆنا لەناو قوتابخانەکان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەڵام سەرقاڵى تاوتوێکردنى چەند رێکارێکن پەیوەست بە هاتوچۆى نێوان شارەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان بەرزنجى ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بیینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، تا ئێستا بەفەرمى هیچ حاڵەتێکى کۆرۆناى گۆڕاو لە هەرێم تۆمارنەکراوە، حاڵەتى گومان لێکراو هەبووە بەڵام دواى بەدواداچوون دەرنەکەوتووە کە توشى ئەو ڤایرۆسە بووبێت.

 

وتیشى "هێشتا دۆخى هەرێم نەگەیشتووەتە ئەو دۆخەى عێراق کە پێویست بە رێکارى دیکە بکات، بەڵام هەندێ رێکارى تر هەیە لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆ سەرقاڵى تاوتوێکردنین، بەتایبەتى جوڵە و هاتوچۆى نێوان شارەکان کە رەنگە میکانیزمى بەدواداچوونى بۆ دابنرێت، لەکاتى بوونى بە بڕیاریش رادەگەیەنرێت".

 

لەبارەى قوتابخانەکانەوە، وەزیرى تەندروستى باسى لەوەکرد، تا ئێستا رەوشەکە جێگیرە، حاڵەت هەبووە لە قوتابخانەکان، بەڵام لەرووى ستاندارى توشبوونەوە لە قوتابخانەکان تا ئێستا لەژێر کۆنترۆڵدایە.

 

جەختیشیکردەوە، ناتوانن بڵێن هەڵکشانى توشبوو پەیوەندى بە قوتابخانەکانەوە هەیە و ناتوانن بڵێن ئەوە هۆکارە.