گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەشێک لە دەستگیرکراوەکانى بادینان سزادران

2021.02.16 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێک لە دەستگیرکراوەکانى بادینان سزادران

ناس کورد- 

شێروان شیروانى و بەشێک لە زیندانیکراوانى بادینان لەلایەن دادگاوە بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزا دران. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەلایەن دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر دووەم دانیشتنی دادگایکردنی دەستگیرکراوانی بادینان بەڕێوەچوو دادگا بڕیاریدا بە حکومدانی 5 لە گیراوانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی. 

 

کەمێك پێش ئێستا دادگای بەشێك لەگیراوانی بادینان کۆتایهات و دادوەر هەریەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەمی بە شەش ساڵ زیندانی حکومدا و لەدوای کۆتاییهاتنی دانیشتنەکەش، بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینەری بوو وتی، "بڕیارەکان بە زۆرینە دران و بەشێک لە دادوەرەکان لەگەڵ بڕیارەکەدا نەبوون و ئێمەش داوامانکرد بە ئامادەبوونی پارێزەرەکان دووبارە پرۆسەی لێکۆڵینەوە بکرێتەوە بەڵام داواکەمان ڕەتکرایەوەو ژمارەیەک پەرلەمانتارانیش کە لەوێ ئامادەبوون ئەوەیان بینی کە داواکاری گشتی بە شێوەیەکی سەرسوڕ هێنەر تۆمەتەکانی ئاڕاستەیان دەکرد بەوەش توشی سەرسوڕمان بووین و پرۆسەی دادگایی کردنەکە پێچەوانەی دوێنێ بووەو دوێنێ پرۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ئێمە لەماوەی 30 ڕۆژ ئەو بڕیارانەی دادگا پێداچوونەوەی بۆ دەکەین چونکە هیچ تاوانێک نەبووە و هیچ بەڵگەیەکیش نییە لەسەر تۆمەتەکان.

 

باسی لەوەشکرد، دەمەوێت شتێک بۆ خەڵک ڕون بکەمەوە کە وتارەکەی سەرۆکی حکومەت سەلمێنەری ئەوە بوو کە پێشتر بڕیارەکە درابوو.

 

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان کە یەکێک بوو لە ئامادەبوونی دانیشتنەکەی دادگا بۆ ڕاگەیاندنەکان وتی، "ئەوەی من بینیم زۆر نادادپەروەری بوو بڕیارێکی سیاسی بوو ئەو کەسانە تەنها یەک گروپی مەسنجەریان هەبووە و هیچ تاوانێکیان نەکردوە و نەپلانیان بۆ تاوان داناوە تەنها لە گروپێکدا زانیاریان ئاڵۆگۆڕ کردوە، ئەگەر وابێت و خەڵک لەسەر گروپی مەسنجەر سزابدرێت دەبێت من 200 ساڵ سزا بدرێم.