ناس کورد-
هاوپەیمانى نەسر بەسەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى هێرشەکەى هەولێر بە پێشێلکارى بۆ سەروەرى عێراق ناودەبات و هۆشداریدەدات لە تێکەڵکردنى کارتەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوپەیمانى نەسر لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئیدانەى هێرشەکەى سەر هەولێرى کردووە و داواى لێکۆڵینەوەى بەپەلە و شەفافى کردووە بۆ ئاشکراکردنى هێرشکاران.
هاوپەیمانێتییەکە هەروەها هۆشداریداوە لە تێکەڵکردنى کارتەکان و شێواندنى دۆخەکە، داواشى لەسەرکردەکانى وڵات و هێزە ئەمنییەمان کردووە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن لەسەر بنەماى بەرژەوەندى باڵاى وڵات.
شەوى رابردوو 14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمریکین.
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.