گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەمەریکا لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێر: توڕە و نیگەرانین

2021.02.16 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێر: توڕە و نیگەرانین

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا راگەیەندراوێکى لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێر بڵاوکردەوە و نیگەرانى و توڕەیى وڵاتەکەى بۆ ئەو کارە دەربڕى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا (16ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، نیگەران و توڕەین لە ئەنجامدانى ئەو هێرشە کە بووە هۆى کوژرانى بەڵێندەرێک و برینداربوونى شەش ئەمەریکى.

 

لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا هاوخەمى خۆى بۆ کەسوکارى قوربانییەکان دەربڕى.

 

هاوکات مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (16ى شوباتى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە "له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن، باسی هێرشه‌ ترسنۆكه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێرمان كرد و جه‌ختمان له‌ هه‌ماهه‌نگیکردنی به‌رده‌وام کردەوە،  بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران". 

 

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە کاتێکدایە کە دەزگا ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان و هاوپەیمانان ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزییەوە کە موشەکەکانی ئاراستەی هەولێر کردبوو. 

 

بەپێی لاپەڕەى فەرمى دژە تیرۆرى کوردستان لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە کە مووشەکەکانی ئاراستەی هەولێری پایتەخت کردبوو.    

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر دەخرێتە روو.  

 

شەوى رابردوو هێرشێکى موشەکى کرایە سەر شارى هەولێر و بەهۆیەوە سەربازێکى هاوپەیمانان کوژرا و چەندین کەسى دیکەش برینداربوون. 

 

دواى هێرشەکە، گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.