گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نرخی نەوت لە هەڵکشان بەردەوامە

2021.02.16 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت لە هەڵکشان بەردەوامە

ناس كورد-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەردەوامە لە هەڵکشان و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 63,63 دۆلار و نەوتى خاوى ئەمەریکى بە 60,27 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی ڕوونبین (16ى شوباتى 2021)لە بابەتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، دوو هۆکار بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەستنیشان کردووە، ئەوانیش:

 

١- ئەو شەپۆلی سەرما زۆرەی ڕووی لە  ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا کردووە ، پچڕانی وزەی کارەبا لە ناوچەیەکی فراوان وڵات ، بووەتە هۆی وەستانی هەندێک لە گەورەترین پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا و کەمکردنی  پاڵاوتنی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

 

٢-  لەپاڵ ئەو  شەپۆلی سەرمایەی هەفتەی ڕابوردوو بەشێکی زۆر لە ئەوروپای گرتبوەوە. مەترسی مانگرتنی پاڵاوگەکانی نەوتی نەرویج هەیە  کە ئەومۆڵەتەی دابویان بە حکومەت وادەکەی تەواو دەبێت.

 

ڕێکخراوەکە رونیکردەوە، ئەم شەپۆلە سەرمایانە بەکاربردنی نەوت و بەرهەمەکانی  بەشێوەیەکی  چاوەڕواننەکراو  زیاد کردووە.