گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى هێرشەکانى سەر هەولێر

ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و مەسرور بارزانى

2021.02.16 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و مەسرور بارزانى

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێر پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ مەسرور بارزانى ئەنجامدا و هاوخەمى بۆ قوربانییەکان دەربڕى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (16ى شوباتى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە "له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن، باسی هێرشه‌ ترسنۆكه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێرمان كرد و جه‌ختمان له‌ هه‌ماهه‌نگیکردنی به‌رده‌وام کردەوە،  بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران".

 

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە کاتێکدایە کە دەزگا ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان و هاوپەیمانان ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزییەوە کە موشەکەکانی ئاراستەی هەولێر کردبوو.

 

بەپێی لاپەڕەى فەرمى دژە تیرۆرى کوردستان لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە کە مووشەکەکانی ئاراستەی هەولێری پایتەخت کردبوو.   

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر دەخرێتە روو. 

 

شەوى رابردوو هێرشێکى موشەکى کرایە سەر شارى هەولێر و بەهۆیەوە سەربازێکى هاوپەیمانان کوژرا و چەندین کەسى دیکەش برینداربوون. 

 

دواى هێرشەکە، گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.