گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئەو ئۆتۆمبێلە دۆزرایەوە کە هێرشەکەى هەولێرى پێ ئەنجامدرا

2021.02.16 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو ئۆتۆمبێلە دۆزرایەوە کە هێرشەکەى هەولێرى پێ ئەنجامدرا

ناس کورد-

 

دەزگا ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان و هاوپەیمانان ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزییەوە کە موشەکەکانی ئاراستەی هەولێر کردبوو.
 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی لاپەڕەى فەرمى دژە تیرۆرى کوردستان لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە کە مووشەکەکانی ئاراستەی هەولێری پایتەخت کردبوو.  

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر دەخرێتە روو.

 

شەوى رابردوو هێرشێکى موشەکى کرایە سەر شارى هەولێر و بەهۆیەوە سەربازێکى هاوپەیمانان کوژرا و چەندین کەسى دیکەش برینداربوون.

 

دواى هێرشەکە، گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.