گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە بەرهەم ساڵحەوە: بارگرژییەکی ترسناک

2021.02.16 - 01:07
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بەرهەم ساڵحەوە: بارگرژییەکی ترسناک

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی لەبارەى هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی هەولێر کە قوربانی لێکەوتەوە، بارگرژییەکی ترسناک و کردەیەکی تیرۆرستی و تاوانکاری بوو کە هەوڵە نیشتمانییەکانی بۆ ئاسایشی وڵات و پاراستنی هاوڵاتیانی کردە ئامانج."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرهەم ساڵح لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە بەهێزکردنی هەوڵەکانمان بۆ لەناوبردنی هێزەکانی تیرۆر و هەوڵدان بۆ نقومکردنی وڵات بە ئاژاوە."

 

دەشڵێت، "ئەوەش شەڕی دەوڵەت و سەروەرییە لەدژی تیرۆر و لە یاسا دەرچووان."

me_ga.php?id=2596