ناس كورد_
بەرەی ئینقازی سوننە بە سەرۆكایەتی ئوسامە نوجێفی بەتوندی ئیدانەی هێرشە موشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر شاری هەولێری كرد و بەڕەهایی پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەبەیاننامەیەكدا (ژمارە 149) بەرەی ئینقاز و تەنمیە بەسەرۆكایەتی سەركردە لە پێكهاتەی سوننە ئوسامە نوجێفی كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، وێڕای ئیدانەكردنی هێرشە موشەكییەكانی سەر شاری هەولێر دەڵێت "ئامانج لێی دروستكردنی بشێوی و تێكەڵكردنی ئەوراق و كاركردنە لەسەر توندكردنەوەی هەڵوێستەكان لەبەرژەوەندی بەرەی بێگانەی دژە عێراق".