گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمانگی نیساندایە

پێشبینییەكی پێشوەختە بۆ یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2021

2021.02.15 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكی پێشوەختە بۆ یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2021

ناس كورد_

سەرچاوە فەلەكییەكان پێشبینی دەكەن ڕۆژی 14 نیسانی 2021 یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی 1442 كۆچی بێت چ بۆ ئەوانەی پشت بە تەلەسكۆب دەبەستن یان بینینی چاو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شارەزای فەلەكناسی عێراقی، ئەحمەد ئەخالیدی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە پەیجی "طقس العراق" كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (15 شوباتی 2021) جەخت لەوە دەكاتەوە مانگی ڕمەزانی ئەمساڵ (1442 كۆچی) ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەی 13 نیسانی 2021 بەچاوی ئاسایی و بەتەلەسكۆبیش دەبینرێت، بەم پێیەش ڕۆژی دواتر كە 14 / 4 دەكات دەبێتە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان كە نۆیەم مانگی ساڵنامەی كۆچییە.

 

دیاریكردنی مانگە كۆچییەكان ساڵانە بەپشت بەستن بە گەڕان و بینین دەكرێت و بەهۆی ناجێگیری ساڵنامەی كۆچیشەوە بۆنەو مانگەكان هەر ساڵێك دەوروبەری 10 ڕۆژ دێنە پێشەوە و لە وەرزی جۆراوجۆردا دووبارە دەبنەوە.