گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ بارزانى لەبەر گریان وتارەکەى پێ تەواونەکرا

2021.02.15 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-
مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى ڕۆژ نورى شاوەیس، ئەندامى مەکتەبی سیاسی لەبەر گریان وتارەکەى پێ تەواونەکرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بارزانى لە وتارەکەیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى باسى لەوەکرد، "لە ساڵى 1958ەوە وەکو دوو برا لەگەڵ د.ڕۆژ پێکەوە بوون لە قوتابخانەوە تا ئەمڕۆ، بۆ یەک ساتیش لەیەک دورنەکەوتونەتەوە."

 

ڕۆژ نورى شاوەیس، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى (15ى شوباتى 2021) بە نەخۆشى لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى هەولێر کۆچى دوایى کرد و سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا تەرمەکەى لە پیرمام بەخاک دەسپێردرێت.



ڕۆژ نورى شاوەیس لەدایکبووى ساڵی 1947ى سلێمانییە و کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ تەواو کردووە و هەڵگرى بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەندازیاری لەوڵاتى ئەڵمانیا.

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و لە کابینەی یەکەمی حکومەتى هەرێمدا جێگری سەرۆک وەزیران بووە و ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە.