گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی دەکات؟

کچێک لە لایڤێکی فەیسبوکدا هەوڵی خۆکوشتن دەدات

2021.02.15 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
کچێک لە لایڤێکی فەیسبوکدا هەوڵی خۆکوشتن دەدات

ناس کورد-

کچێکی گەنج لە وڵاتی میسڕ لە ڵایڤێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا هەوڵی خۆکوشتنی دا، بەڵام شۆفێرەکەی توانی ڕزگاری بکات و دواتر کچەکە دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی میسر کە (دووشەممە 15ی شوباتی 2021) بڵاویانکردەوە، کچەکە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبوک" لەناو شوقەکەی لەڕێگەی خواردنی دەرمانەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام شۆفێرەکەی توانیویەتی ڕزگاری بکات و بەپەلە بیگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە و ڕووداوەکە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە لێکەوتووەتەوە و دوای پشکنینی ڤیدیۆکە و ڕاستی ڕووداوەکە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کچەکە دەرکراوە.

 

بەگوێرەی میدیاکانی میسر، کچەکە لەبەردەم دادگا کە لەڕێگەی ڤیدیۆوە بەڕێوەچوو، دانی بەوەدا نا کە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و پارێزەرەکەشی داوای کردووە ئازاد بکرێت، چونکە باری دەرونی خراپ بووە و بەهۆی ئەوەشەوە ڕووداوەکە ڕوویداوە.

 

هەر ئەمڕۆ دادگا بڕیاری ئازادکردنی کچەکەی بە کەفالەتی 500 پاوەند دا، دوای ئەوەی هەوڵی دا لەڕیگی خواردنی مادەی هۆشبەرەوە خۆی بکوژێت.