گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دەستگیرکراوانی بادینان بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر برانە بەردەم دادگا

2021.02.15 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
دەستگیرکراوانی بادینان بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر برانە بەردەم دادگا

ناس کورد-

حەوت کەس لە دەستگیرکراوانی بادینان  لە دادگای تاوانی 2ی هەولێر بەبێ ئامادەبوونی هیچ پارێزەرێک دادگایی کران و یەکێک لە پارێزەرەکانیش دەڵێت، دادگا فێڵی لێ کردوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەماوەی ڕابردوودا بڕیاردرا ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوباتی 2021، بەشێک لە دەستگیرکراوانی بادینان و هەولێر، دادگایی بکرێن، بەڵام دوێنێ یەکشەممە بە پارێزەرانی دەستگیرکراوەکان وترابوو کە دادگاییەکە دوادەخرێت.

 

حەمدی بەرواری، پارێزەری بەدەل بەرواری کە یەکێکە لە دەستگیرکراوەکان بە "ناس کورد"ی وت، "پێمان وترا دادگاییەکە دوادەخرێت، بەڵام ئەم بەیانییە زانیمان کە دوانەخراوە."

 

وتیشی، "دادگاییەکە دەستیپێکردووە و هیچ پارێزەرێک لەوێ نییە، چونکە پێمان وترا دادگاییەکە دواخراوە، ئێمە ئێستا لە دهۆکەوە بەرەو هەولێر دەچین بۆ ئەوەی بەشداری دادگاییەکە بکەین."

 

سەبارەت بەوەی کە فێڵیان لێکرابێت و بەوەی پێیان وتراوە دادگاییەکە دواخراوە، ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەکرد، :بەڵێ پێدەچێت بۆ ئەو مەبەستە ئەو کارە کرابێت ، بۆ ئەوەی ئێمە ئامادەی دادگاییەکە نەبین."