گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شوێن و وادەى بەخاکسپاردنى تەرمى د.ڕۆژ نورى شاوەیس دیارى کرا

2021.02.15 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
شوێن و وادەى بەخاکسپاردنى تەرمى د.ڕۆژ نورى شاوەیس دیارى کرا

ناس کورد-

تەرمى د.ڕۆژ نورى شاوەیس، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان سبەینێ (سێشەممە) لە رێوڕەسمێکدا لە پیرمام بەخاک دەسپێرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

"ناس کورد" زانیوویەتى بڕیارە تەرمى د.رۆژ نورى شاوەیس، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى سبەینێ (سێشەممە، 16ى شوباتى 2021) لە پیرمام بەخاکبسپێردرێت و مەراسیمێک لەو بارەیەوە ئەنجام دەدرێت.

 

د.ڕۆژ نورى شاوەیس، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان (15ى شوباتى 2021) بەنەخۆشى لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى شارى هەولێر، کۆچى دوایى کرد.  

 

د.رۆژ نورى شاوەیس، لەدایکبووى ساڵی 1947ى سلێمانییە و کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ تەواو کردووە و هەڵگرى بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەندازیاری لەوڵاتى ئەڵمانیا. 

 

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و لە کابینەی یەکەمی حکومەتى هەرێمدا جێگری سەرۆک وەزیران بووە و ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە.