ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و بەرمیلێک خاوی برێنت 63 دۆلاری تێپەڕاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوباتی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت %1.2 بەرزبووەوە بەرامبەر 63 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 60 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەدوای دابەزینی نرخی نەوت لە شوباتی ساڵی ڕابردوو، بۆ یەکەمجارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.