گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چین زانیارى لەبارەى کۆرۆنا لەتیمەکانى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى شاردۆتەوە

2021.02.15 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
چین زانیارى لەبارەى کۆرۆنا لەتیمەکانى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى شاردۆتەوە

ناس کورد- 

ڕۆژنامەیەکى بەریتانى ئاشکراى کرد، تیمێکى سەر بەڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لەسەرەتاى سەرهەڵدانى کۆرۆنادا چوونەتە چین بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە و لەلایەن شارەزایانى چینەوە هاریکارى نەکراون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى تایمزى بەریتانى لەڕاپۆرتێکیدا (15ى شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئەوەى ئاشکرا کردووە، تیمێک سەر بەڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بەدواداچوونیان لەبارەى سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە کردووە بەڵام وەکو پێویست لەلایەن بەرپرسانى چینەوە بۆ ئەو کارە هاریکارى نەکراون.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، زانا چینیەکان ڕەتیانکردووەتەوە ئەو تیمە بتوانن بگەنە سامپڵى خوێن و میزى ئەوانەى کە بۆ یەکەمجار توشى ڤایرۆسەکە بوون لەشارى وهانى چینى.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، زانا چینیەکان سوربوون لەسەر شاردنەوەى  زانیارییە پێویستەکان بەو تیمە و تەنها وتوویانە ئەو زانیارییانە بەردەست نین، ئەوەش ترسى لەلاى تیمەکەى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى دروستکردووە لەبارەى سەرچاوەى ئەو ڤایرۆسەوە کە لەکۆتایى ساڵى 2019 بڵاوبووەتەوە  و ئەم هەفتەیەش تیمەکە  کۆتاییان بەگەشتەکەیان هێناوە بێ ئەوەى بگەنە هیچ دەرئەنجامێک.

 

لاى خۆشیەوە دۆمینیک دوایر زاناى ڤایرۆسەکان بەڕەگەز ئوسترالیى و هاوکات ئەندامى تیمەکە بەڕۆژنامەکەى ڕاگەیاندووە، لەکاتى گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ زانا چینیەکان دووچارى هەندێ گرژی و ئاڵۆزى بوون.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کارەکەى ئەوان ناوازە بووە وەکو تیمى ڕێکخراوى تەندروستى بەڵام هەموو کات لەگەڵ زانایانى چیندا ساز نەبوون ئەوە سەربارى ناهەماهەنگى شارەزایانى وەزارەتى دەرەوە لەگەڵیاندا.



بەپێى ڕۆژنامەکە زانا چینیەکان ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە حاڵەتە گوماناوییەکان پەتاى کۆرۆنا بوبێتن و وتوویانە هیچ بەڵگەیەکیان لەتەنە دژەکانى ڤایرۆسەکەدا نەدۆزیووەتەوە دواى ئەوەى سێیەکى نەخۆشەکانیان پشکنیوە.

 

ڕۆژنامەکە باسى ئەوەشى کردووە، ئەو پشکنینانەى کە بۆ خوێنى نەخۆشەکان کراوە تەنها لەمانگى ڕابردوودا بووە و ڕێگەش نەدراوە تیمە نێودەوڵەتیەکە بگەنە زانیارى لەسەر سامپڵەکان.