گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمپانیاکان

دژە تیرۆر سەرچاوەى ’پارەدارکردنى تیرۆر’ى ئاشکراکرد

2021.02.14 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
دژە تیرۆر سەرچاوەى ’پارەدارکردنى تیرۆر’ى ئاشکراکرد

ناس کورد-

دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق رایگەیاند، زۆربەى ئەو پارەیەى دەدرێت بە گروپە تیرۆریستییەکان لەرێگەى کۆمپانیاکانى حەواڵەوە بۆیان رەوانە دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحسێن عەبوسى، بەرێوەبەرى گشتى سیاسەت و پلاندانان لە دەزگاى دژە تیرۆر ئەمڕۆ یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوە کرد، ستراتیژییەتى دەزگاکە هەماهەنگییە لەگەڵ وڵاتانى هەرێمى و دەرەوە بەبەشدارى سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان.

 

وتیشى "دەستمان بەسەر 500 پارچەى مۆبایلدا گرتووە لەیەکێک لە پێگەکانى داعش، کۆمپانیاکانى مۆبایل لەدەرەوەى چاودێرى حکومیدان".

 

عەبوسى  باسى لەوەشکرد، زیاتر لە 17 هەزار چەکدارى داعش لەشەڕى رزگارکردنى موسڵ کوژراون.

 

لاى خۆیەوە، بەدر زیادى ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، گەندەڵى بەشێکە لە تیرۆر، سەرکەوتنى ستراتیژى بەرەنگاربوونەوەى پێویستى بەدابینکردنى بودجە هەیە بۆ پرۆسەکە.