گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى فراکسیۆنى دیاریکرد

پارتى شوێنەکەى ئومێد خۆشناوى پڕکردەوە

2021.02.14 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى شوێنەکەى ئومێد خۆشناوى پڕکردەوە

ناس کورد-

 

پارتى دیموکراتى کوردستان بڕیاریدا زانا مەلاخالید بەسەرۆکى نوێی فراکسیۆنى حزبەکە لە پەرلەمانى کوردستان دیاریبکات، دواى ئەوەى ئومێد خۆشناو بە پارێزگارى هەولێر دیاریکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەیسى سەعید ئەندامى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان بە "ناس کورد" ى راگەیاند، لەلایەن حزبەکەیانەوە زانا مەلا خالید یەکلاکراوەتەوە بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى فراکسیۆن.

 

وتیشى "هێشتا بڕیارەکە بەفەرمى نەگەیشتووەتە دەستیان و چاوەڕوانن لەم رۆژانەدا بەفەرمى زانا مەلا خالید بۆ ئەو پۆستە رابسپێردرێت".

 

دیاریکردنى زانا مەلا خالید دواى ئەوەهات کە ئومێد خۆشناو سەرۆکى پێشووى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان بە پارێزگارى هەولێر دەستنیشان کرا.