گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بارزانی چی بە بلاسخارت وت؟

2021.02.14 - 15:09
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بارزانی چی بە بلاسخارت وت؟

 ناس کورد-

مەسعود بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق کرد و پشتگیریی خۆی بۆ دیالۆگی بەردەوامی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوباتی 2021 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتەكانی عێراق و دانوستاندنەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی و هەروەها ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرا."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو دانیشتنەدا نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جەختی لەوە كردەوە كە نەتەوە یەكگرتووەكان هانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق دەدات كە بەردەوام بن لە دیالۆگ و ڕەخساندنی كەشی ئیجابی بۆ سەرخستنی دانوستاندنەكان و بەدەستهاتنی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكانی نێوانیان.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ دیالۆگی بەردەوامی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق لە چوارچێوەی دەستوور ڕاگەیاند و ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەگەر لە ساڵانی ڕابردوودا دەستوور وەك خۆی جێبەجێ كرابا زۆر لەو كێشە و گرفتەكانە نەدەبوون كە ئێستا لە نێوان هەردوولا هەن.