گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی دەگاتە بەغدا و یەکێتیش زانیاری ئاشکرا دەکات

2021.02.14 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی دەگاتە بەغدا و یەکێتیش زانیاری ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەمڕۆ شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە و میدیای یەکێتیش دەڵێت، "گفتوگۆكانی چڕدەكاتەوە بۆ دانانی بڕگەیەك كە ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر بێت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تا شایشتە داراییەكانی هەرێم جێگیربكرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زاری "سەرچاوەیەکی تایبەتەوە" ئاشکرای کرد، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە (14ی شوباتی 2021) شاندی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكاتەوەو لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گفتوگۆی چڕ بكات لەسەر دانانی بڕگەیەك لە ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق."

 

دەشڵێت، "شاندی باڵای حكومەتی هەرێم دەیەوێت ئەو بڕگەیەی شایستە داراییەكانی هەرێم لەناو پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیربكات و حكومەت و لەگەڵ لیژنەی دارایی و پەرلەمانی عیراق گفتوگۆی چڕ بكات كە بەڕێككەوتنی هەردوولا بێت."

 

باسی لەوەشكرد كە شاندەکە "لە سەردانەكەیان لەگەڵ لایەنە سیاسیە عیراقییەكانیش كۆدەبێتەوە تا بتوانرێت بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە لەناو پەرلەماندا و دابینكردنی پشكی هەرێم بەپێی ڕێككەوتنی هەردوولا كۆدەنگی لەسەر بكرێت."

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی گفتوگۆ لەسەر لامەركەزی سلێمانی و دانوستانەكانی نێوان هەرێم و عیراق و چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەکات.  

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

  

هاوکات دوێنێ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تائێستا حكومەتی عێراق بە فەرمی پێشنیازی ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەکردووە و دەڵێت، "لە داهاتوویەکی نزیكدا شاندی باڵای ھەرێم بۆ دانوستان سەردانی بەغدا بكاتەوە."      

  

لە لایەکی ترەوە ئەحمەد حاجی ڕشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (14ی شوباتی 2021) دەڵێت، "هەموو بابەتەکانی ناو پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 تەواو بوون جگە لە پشکی هەرێم کە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا جێگیر دەکرێت و دەخرێتە پڕۆژەیاساکەوە."    

  

دەشڵێت، "لایەنە شیعییەکان کێشەیان لەگەڵ پشکی هەرێم هەبووە، لە ئێستادا دانوستانەکان بەردەوامن و پێشبینی دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە."    

  

ئەحمەدی حاجی ڕەشید جەختی کردەوە کە "حکومەتی عێراق هیچ کێشە و تێبینییەکی لەگەڵ پشکی هەرێم نییە و ناڕەزایەتییەکە لەناو فراکسیۆنە شیعییەکاندایە."    

  

جەخت دەکاتەوە کە پێدەچێت ڕۆژی سێشەممە تەواوی پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێنرێت.