گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاری زیاتر

پێرێز شوێنگرەوەی زیدانی دیاریکرد.. ’’گرێبەستێکی فرعەونیی’’

2021.02.14 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
پێرێز شوێنگرەوەی زیدانی دیاریکرد.. ’’گرێبەستێکی فرعەونیی’’

ناس کورد-

بەگوێرەی میدیاکانی ئەوروپا، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، شوێنگرەوەی زیدانی ڕاهێنەری یانەکەی دەستنیشانکردووە کە یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵی ئینگیلیزییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەم وەرزەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی مامناوەند پێشکەش دەکات، بەشێوەیەک لە جامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە و لە خولی ئیسپانیشدا لەدوای یانەی ئەتلێتیکۆمەدریدی یەکەمی ڕیزبەندییەکەوەیە.

 

بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا، ئاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید، وای لە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە، بیر لە شوێنگرەوەی زینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەکە بکاتەوە.

 

ڕۆژنامەی "لاریپۆبلیکا"ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، پێرێز، یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانی و یانەی لیڤەرپوڵی بۆ شوێنگرتنەوەی زیدان دەستنیشانکردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە لیڤەرپوڵ بەهەموو شێوەیەک هەوڵدەدات ڕێگری لە ڕۆشتنی ڕاهێنەرەکەی بکات، بەڵام پێرێز "گرێبەستێکی فرعەونیی" بۆ ئامادەکردووە و ئومێدی بەوە هەیە کە لە گریبەستی کڵۆپ و لیڤەرپوڵدا کە ساڵی 2024 کۆتایی دێت، هیچ مەرجێک دانەنراوە بۆ ڕۆشتنی ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە.

 

ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەگەری جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید، دوو ئەگەر لەبەردەم زینەدین زیدان دایە، ئەوانیش وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، یاخود هەڵبژاردەی فەڕەنسایە.