گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری زیاتر

ئەلعەرەب: هاوپەیمانێتییەكی هەڵبژاردن بەڕێوەیە بۆ پاڵپشتی دەوڵەت

2021.02.14 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: هاوپەیمانێتییەكی هەڵبژاردن بەڕێوەیە بۆ پاڵپشتی دەوڵەت

ناس کورد-
ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەنی بڵاویکردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران و عەمارحەکیم  لە چوارچێوەی ئەو لایەنە عێراقیانەدان کە ئامانجیان ئەوەیە هاوپەیمانێتێکی نیشتمانی فراوان پێکبهێن لەسەر بنەمای پڕۆژەی دەوڵەتی نیشتمانی، ئەوەش دوای شکستهێنانی پڕۆژە تایفییەكان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە (14ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" خوێندنەوەی بۆ کردووە، "ئەو سێ کەسایەتییە داوایان کردووە ئەو دۆخە سیاسیەی کە لە ساڵی 2003ەوە لە عێراق دەگوزەرێت تێپەڕ بکرێت و گرێبەستێکی سیاسیی لەسەر بنەمای نیشتمانیبوون و دەوڵەتی هاوڵاتی بێتەکایەوە لەبری پڕۆژە تایفەگەرییەکان و سیاسەتی پشک پشکینە".

 

 

دوێنێ بەرهەم ساڵح داوای کرد "پێداچوونەوەى بە پڕۆسەی سیاسی لە وڵاتدا بکرێت و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی "دامەزراندنی سەردەمێکی نوێی سیاسی."

 

بەرهەم ساڵح لە میانی وتارێکیدا لە ڕێوڕەسمی "ڕۆژی شەهید" کە ڕەوتی حیکمە سەرپەرشتی کرد (13ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "ئێمە پێویستیمان بە پێداچوونەوەیەکی گشتگیر هەیە بە پڕۆسەی سیاسیدا و دەبێت سەردەمێکی نوێی سیاسی دابمەزرێنین کە ئاڕاستە و ڕێڕەوەکان ڕاست بکاتەوە و ئاوات و داواکاری گەل بەجێبهێنێت."

 

 

وتیشی، "ئێمە لە بەردەم دوو ڕیانێکداین، یان گەڕانەوە بۆ یەکتربڕینەکان، یاخود بۆ پێشەوە بەرەو پڕۆژەی دەوڵەتداری."

 

بڕیارە لە 10 تشرینی یەکەمی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشوەختەی لەعێراق بەرێوە بچێت، پێشبینیەکان ئاماژە بەوەدەکەن هاوپەیمانێتییەکی بەدەرلەتایفەگەری کە شیعە،سوننە و کورد لەچوارچێویدا کۆبکاتەوە ودروست بێت بەمەبەستی پشتیوانی لە مستەفا کازمی بەرانبەر بە فشاری لایەن ومیلیشیا نزیکەکانی ئیران، ئەوهاوپەیمانێتیەش سود لەو تەوژمە وردەگرێت کە لە ئاکامی خوپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەری 2019 دەستەبەرکراوە.