ناس کورد-
یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیى لەپەرلەمانى عێراق ڕێککەوتنى بەغدا لەگەڵ شاندى هەرێم بەڕادەستکردنى 250 بەرمیل نەوتى ڕۆژانە بەشەرمەزارى ناو دەبات و دەشڵێت، پێى ڕازى نابن و شۆڕش لەناو پەرلەمانەوە لەدژى بەرپا دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەى توێتێکیدا کە لەهەژمارى تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، یوسف کیلابى پەرلەمانتارى عێراق و ئەندامى لیژنەى دەستپاکى ( 14ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە "ئەوانەى لەو باوەڕەدان کە ئێمە ڕازى دەبین بەڕێککەوتنى شەرمەزاریی لەگەڵ شاندى هەرێم تەنها بەڕادەستکردنى 250 ملیۆن بەرمیل نەوت و ئیدى ئەوانى ترى لەژێر بەڕەوە بڕوات بۆ ماچ ماچێنی خاڵ و مام ئەوا ئەوانە تووشى خەیاڵ بوون".
وتووشیەتى "ئەگەر ئەوەش ڕووبدات ئەوا شۆڕش لەناو پەرلەمانەوە بەرپا دەکەین و ئیدى ئێمەش لەوانە باشترنین کە ڕۆحى خۆیان کردە قوربانى بۆ ئەم نیشتیمان و گەلە ستەمدیدەیە".
کیلابى بەهاشتاگێکێش دەشڵێت، بەسە ئیتر تاڵانى و بەڵێ بۆ شۆڕشى ناو پەرلەمان.
یوسف كیلابی پێشتر لە لیستی ئەلنەسری حەیدەر عەبادی بووە، ئێستا وەك پەڕلەمانتارێكی شیعەی سەربەخۆ كاردەكات و یەكێك لەنەیارە سەرسەختەكانی خەرجكردنی بودجەیە بۆ هەرێمی كوردستان بەبێ ڕادەستكردنی هەموو دۆسیەی نەوت.