گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

سەرکردایەتی یەکێتی شەنوکەوی دوو پرسی گرنگ دەکات

2021.02.14 - 10:55
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتی یەکێتی شەنوکەوی دوو پرسی گرنگ دەکات

ناس کورد-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر لامەركەزی سلێمانی و دانوستانەكانی نێوان هەرێم و عیراق و چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە میدیای حزبەکەی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە کاتژمێری 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (14ی شوباتی 2021) بە سەرۆكایەتی هاوسەرۆكانی یەكێتی ئەنجام دەدرێت.


هەر بەپێی میدیای یەکێتی، تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی پرسی لامەركەزی سلێمانی و چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا دەبێت.

 

دوێنێ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تائێستا حكومەتی عێراق بە فەرمی پێشنیازی ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەکردووە و دەڵێت، "لە داهاتوویەکی نزیكدا شاندی باڵای ھەرێم بۆ دانوستان سەردانی بەغدا بكاتەوە."    

 

هاوکات ئەحمەد حاجی ڕشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (14ی شوباتی 2021) دەڵێت، "هەموو بابەتەکانی ناو پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 تەواو بوون جگە لە پشکی هەرێم کە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا جێگیر دەکرێت و دەخرێتە پڕۆژەیاساکەوە."  

  

دەشڵێت، "لایەنە شیعییەکان کێشەیان لەگەڵ پشکی هەرێم هەبووە، لە ئێستادا دانوستانەکان بەردەوامن و پێشبینی دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە."  

  

ئەحمەدی حاجی ڕەشید جەختی کردەوە کە "حکومەتی عێراق هیچ کێشە و تێبینییەکی لەگەڵ پشکی هەرێم نییە و ناڕەزایەتییەکە لەناو فراکسیۆنە شیعییەکاندایە."  

  

جەخت دەکاتەوە کە پێدەچێت ڕۆژی سێشەممە تەواوی پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێنرێت.