گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواتر خۆشی دەکوژێت

پیاوێک ژن و خەسو و دوو منداڵەکەى دەکوژێت

2021.02.14 - 10:32
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک ژن و خەسو و دوو منداڵەکەى دەکوژێت

ناس کورد-

پیاوێکی تەمەن 41 ساڵی ئەڵمانی لە شاری ڕادیفورمفاڵد چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشت لەناویاندا ژن و دوو منداڵەکەى، ئەوەش بە قسەى پۆلیسی خۆجێی شارەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە، پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئێوارەى هەینی (12ی شوباتی 2021) تیمی فریاکەوتن چووەتە سەر ڕووداوێک لە ناو ماڵێکی شاری ڕادیفورمفاڵدی لە ویلایەتی ڕاین.

 

دەشڵێت، "لەناو ماڵەکەدا تەرمی پیاوێک و ژنە 37 ساڵەکەی و دوو منداڵی (چوار ساڵ و یەک ساڵ) و خەسوی (77 ساڵ) دۆزراوەتەوە."

 

پۆلیس دەشڵێت، "دوای ڵێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە پیاوەکە بە چەکی سپی تاوانێکی کەم وێنەی ئەنجام داوە، ژنەکەى و دوو منداڵ و خەسوی کوشتووە و دواتر خۆشی کوشتووە."

 

ڕوونیکردووەتەوە کە هیچ بەڵگەیەک بۆ تێوەگلانی کەسێکی تر نەدۆزراوەتەوە و "بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەهۆی پرۆسەی جیابوونەوەى ئەو دوو هاوسەرە بووە" کە هێشتا سەرقاڵی بوون.