گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ دیاریی ڤالانتاینی ژنێک بۆ هاوسەرەکەی کاردانەوەی زۆری لێدەکەوێتەوە

2021.02.14 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

ژنێکی ئەمەریکی لە ڕۆژی ڤالانتایندا دیارییەکی سەیری بۆ هاوسەرەکەی ئامادەکرد و وێنەی ئەو کچانەی بەخشییە هاوسەرەکەی کە لە ئینستگرام فۆڵۆوی کردوون، ئەوەش کاردنەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک بۆیان نوسیوە، شایەنی ئەوەیە خەڵاتی باشترین ژنی ساڵت پێببەخشرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

گلۆریا ژنیکی ئەمەریکییە و لە ڕۆژی ڤالانتایندا کە 14ی شوباتی هەموو ساڵێک بەشێک لە هاووڵاتیان لە هەموو جیهاندا یادی دەکەنەوە، دیارییەکی بۆ هاوسەرەکەی ئامادەکرد و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بڵاویکردەوە.

 

دیارییەکەی ئەو ژنە ئەمەریکییە، بریتییە لە چوار پارچە تەپەتۆر و بە پارچەیەک قوماشی سور ڕوپۆشی دەکات، دواتر وێنەی ئەو کچانەی کە هاوسەرەکەی لە ئینستگرام فۆڵۆوی کردوون و هاوڕێیەتییان دەکات خستییەسەر کاغەز و لەڕیگەی چەند چیلکەیەکەوە بە تەپەتۆرەکەدا هەڵیواسی.

 

گلۆریا دیارییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بڵاوکردەوە و لەماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 13 ملیۆن بینەری تێپەڕاند.

 

ئەو کە ناوەڕۆکی دیارییەکەی بۆ هاوسەرەکەی ئاشکرانەکردبوو ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەم سندوقە بچوکە نازدارەم بۆ هاوسەرەکەم ئامادەکردووە و پڕدم کردووە لە وێنەی ئەو کچانەی لە ئیستگرام فۆڵۆوی کردوون و هیوادارم بەدڵی بێت."

 

ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و یەکێک بۆی نوسیوە، "وێنەکانم بەدڵ بوو، دڵنیام ئەویش دیارییەکەی بەدڵ دەبێت."، یەکێکی دیکە بۆی نوسیوە، "پێویستت بە سندوقێکی گەورەترە."

 

کەسێکی دیکەش دەستخۆشی لە گلۆریا کردووە و نوسیویەتی، "شایەنی ئەوەیت خەڵاتی باشترین ژنی ساڵت پێ ببەخشرێت، جوانترین دیارییە کە تا ئێستا بینیومە."

 

هاوکات بەشیکی دیکە ڕەخنەیان لەکارەکەی گرت و ئاماژەیان نوسیویانە، "من دڵخۆشم، چونکە تەنهام."