گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلەکەیان کەرەنتینە کراوە

پەروەردەی گەرمیان توشبوونی چەند خوێندکارێکی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

2021.02.14 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی گەرمیان توشبوونی چەند خوێندکارێکی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح 

ئەو سێ خوێندکارەی دوێنێ لە یەکێک لە ئامادەییەکی کەلار گومانی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێکرا، ئەمرۆ پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچوون و دەرکەوت توشی پەتاکە بوون، پەروەردەی قەزاکەش دەڵێت، سێ مامۆستاش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

دارا ئەحمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان ( 14ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "پشکنینی هەر سێ خوێندکارەکەى ئامادەیی شەهید ئارام پۆزەتیڤ دەرچوون و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان".

 

وتیشی، "18 خوێندکاری تر لەو پۆلەدا بووە کە ئەو سێ خوێندکارەى تێدابووە، بۆیە هەموو ئەو خوێندکارانە لەئێستادا لەلایەن تەندروستیی کەلارەوە پشکنینی ڤایرۆسەکەیان بۆ کراوە بە مەبەستی ئەوەی دڵنیابوون لەوەی کە ئایا هیچ خوێندکارێکی تری پۆلەکە توشی پەتاکە بوون یان نا".

 

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان ئەوەشی خستە ڕوو، "لە ئێستادا بریارمانداوە ئەو پۆلە دابخەین، هەرکات ژمارەی توشبوون لەو خوێندنگایە بە نەخۆشییەکە بەرزبووەوە بۆ پێنج حاڵەت ئەوا دەستبەجێ خوێندنگاکە دادەخەین".

 

دارا ئەحمەد ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا سێ ماموستای قۆناغی ئامادەیی لە سنوریی پەروەردەکەمان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دوو مامۆستایان لە سنوری پەروەردەی قەزای کەلارن و مامۆستاکەی دیکەش لە سنوری قەزای خانەقینە".

 

بەپێی ئاماری گشتیی، دوای کردنەوەى دەرگای قوتابخانەکان لە 6ی شوباتەوە، تائێستا نۆ خوێندکار توشی پەتاکە بوون، دوێنێ بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سێ خوێندکار لە قوتابخانەیەکی مێرگەسور توشی کۆرۆنا بوون و سێ قوتابیش لە قوتابخانەیەکی گوندێکی دەوروبەری سلێمانی گومانلێکراون.