گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تورکیا کۆتایی هاتنی شەڕی لە چیای گارە ڕاگەیاند

2021.02.14 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا کۆتایی هاتنی شەڕی لە چیای گارە ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی دووەمی چنگی هەڵۆ لە چیای گارەی باشووی کوردستان (هەرێمی کوردستان) کۆتایی هات و کوژرانی سێ سەربازی تورکیاشی ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەی ئاژانسی "ئەنادۆڵۆ"ی تورکی، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ ناوەندی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ لە شڕناخ (یەکشەممە 14ی شوباتی 2021) کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند.

 

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا 42 گەریلای پەکەکە کوژراون و دوو گەریلاش دەستگیرکراون."

 

هاوکات وەزیری بەرگریی تورکیا کوژرانی سێ سەربازی تورکیا و برینداربوونی سێی دیکەی ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "تەرمی 13 هاووڵاتی تورکیشمان لە ئەشکەوتێکدا دۆزییەوە کە کوژرابوون."

 

وەزیری تورکیا ڕاشیگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکەیان بە سەرکەوتووی ئەنجامداوە و ناوچەکەیان پاک کردووەتەوە. 

 

ئەوە لەکاتێکدا، هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، لە ڕاگەیاندراو و میدیاکانەوە ئاماژە بەوەدەکەن، گورزی کوشنەدەیان لە تورکیا داوە و چەندین سەربازیان لێ کوشتوون کە زۆر زیاترن لەو ژمارەیەی وەزیری تورکیا ئاماژەی بۆ کردووە.