گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بڵاوکردنەوەى نەخشەى دەوڵەتى تورکیا لە 2050 هەرا دەنێتەوە

2021.02.13 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
بڵاوکردنەوەى نەخشەى دەوڵەتى تورکیا لە 2050 هەرا دەنێتەوە

ناس کورد- 

بڵاوکردنەوەى نەخشەى داهاتووى تورکیا کاردانەوەى زۆر بەدواى خۆیدا دەهێنێت و بەپێى نەخشەکە، هەژمونى تورکیا دەگاتە سعودیە و میسر و تەنانەت لیبیاش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى ئەوەى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر نەخشەى هەژمونى تورکیا لە ساڵى 2050 بڵاوکرایەوە، نەخشەکە کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا، بەپێى ئەو نەخشەیە کە کەناڵى TGRT توركيا بڵاویکردوەتەوە و سەرچاوەکەى ناوەندى "ستراتفۆرد"ى ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوەکانە، میسر و سعودی و خۆرئاواى لیبیاش بەشێک دەبن لە هەژمونى ئەنقەرە.

 

لاى خۆیەوە "سارگۆن هەدایا" ڕاگەیاندکارى ڕوسى باسى لەوەکردووە، نەخشەکە لەلایەن لایەنگرانى ئیخوان موسلمین و خەلافەتەوە پڕوپاگەندەى بۆ دەکرێت، گوایە لە ساڵى 2050دا هەژمونى تورکیا ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە پێشتر لەژێر دەسەڵاتى عوسمانیەکاندا بوون، ئەوەش سەرەڕاى قوبرس و هەموو قەوقاز و بەشێکى ڕوسیا و دەوڵەتانى کەنداو، بەڵام ئەوەى گرنگە کە دەست بۆ ئیسرائیل نەبراوە.

 

لەلایەکى ترەوە ڕۆژنامەى "تورکیا 24" لە تویتێکدا بڵاویکردوەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان هەمیشە خەونى ئەوەى هەبووە کە تورکیا ببێت بە دەوڵەتێکى مەزن و پێى وایە دەوڵەتى عوسمانى زیندوو دەکاتەوە، بەڵام خەونەکانى ئەردۆگان وەهمى ساختەن.

 

بەهۆى بڵاوکردنەوەى نەخشەکە، هەرا لەناوخۆى تورکیا و ئەو وڵاتانەشى نەخشەکە لەخۆى گرتوون دروست بووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندین ڕاوبۆچونى جیاواز دروستبوە و هەندێک پێیان وایە، ئەو نەخشەیە تەنها خەونە و هاتنەدى مەحاڵە.