گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئایا بەمزوانە ترەمپ و خامنەئی کۆدەبنەوە، بۆچی دانوستانی هەردوولا ئەوەندەش ئەستەم نییە؟

2019.05.28 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا بەمزوانە ترەمپ و خامنەئی کۆدەبنەوە، بۆچی دانوستانی هەردوولا ئەوەندەش ئەستەم نییە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای دەیان ڕۆژ لە هەڕەشە و هۆشداری و کۆکردنەوەى هێز و هێرشی جۆراوجۆر بە تایبەت تەقاندنەوەى کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە بەندەری فوجەیرەى ئیمارات و هەڵدانی بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا بە موشەک، لە ئێستادا بارگرژییەکانى ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەیەکى تردا دەڕۆن بەشێوەیەک پرسیارێک سەرهەڵدەدات ئایا دەگونجێت ئێران و ئەمریکا ڕاستەخۆ دانوستان بکەن بۆ کەمکردنەوەى بارگرژییەکان؟ لە لێدوانەکانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکادا زۆر بە ڕونی دیارە کە دەیەوێت گفتوگۆ و دانوستان بکات لەگەڵ بەرپرسانى ئێران، ئەو دوێنێ 27ی ئایاری 2019، لە ژاپۆن ڕایگەیاند، "پێموایە ئێران دەیەوێت گفتوگۆ بکات، ئەگەر ئەوان حەز بە گفتوگۆ بکەن ئەوا ئێمەش دەمانەوێت"، هاوکات ترەمپ پێشوازی لە نێوەندگیری سەرۆکى ژاپۆن کردن لە نێوان وڵاتەکەى و ئێراندا. ترەمپ وتیشى، "ئێران بە هەمان ئەم سەرکردانەیەوە دەتوانێت ببێتە وڵاتێکى مەزن." هاوکات شینزۆ ئابێ، سەرۆکى ژاپۆن خواستی خۆی بۆ نێوەندگیرییەکە دەربڕی و ئەمڕۆش، 28ی ئایاری 2019، بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (ئێن ئێج کەی) ژاپۆنی، "بەرپرسانى ژاپۆن ئامادەکاری بۆ سەردانەکەى شینزۆ ئابێ دەکەن بۆ ئێران کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت." هەوڵەکەى ژاپۆن یەکەم هەوڵ نییە، بەڵکو پێشتر عێراق و کوەیت و عومان سەرقاڵی نێوەندگیرین لە بارگرژییەکاندا. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی نوسیویەتى، مەبەستى ترەمپ دانوستانی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ عەلی ئایەتوڵا خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە، وەک ئەوەى پێشتر لەگەڵ کیم جۆن ئونی سەرۆکى کۆریای باکور ئەنجامیدا، بە تایبەت پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ژمارە تەلەفۆنێکى تایبەتیان داناوە تاوەکو ئەگەر بەرپرسانى ئێران ویستیان پەیوەندی بە ترەمپەوە بکەن. هەرچەندە ئێران خوازیارە خۆی لە شەڕی ئەمریکا بەدوربگرێت، بەڵام وادیارە هێشتا مەرجەکانی ئێران بۆ دانوستان و گفتوگۆ نەهاتووەتە دی کە سەرەکیترینیان هەڵگرتنى سزاکانى ئەمریکا بۆسەر ئێران لە پێش دانوستانەکاندا. دوای ڕۆژێک لە قسەکانى ترەمپ لەبارەى دانوستانەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی ئایاری 2019، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، "تاران هیچ هەلێک بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نابینێت." وتیشى، "بناغەى هەر دانوستانێک گەڕانەوەیە بۆ ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و ڕێزگرتنیان." دەشڵێت، "ئێران گرنگی بە لێدوانەکانى ئەمریکا نادات، هەر گۆڕانکارییەک پێویستە لە گۆڕینی هەڵسوکەوتەوە دەستپێبکات." لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێک و دانوستانێکى نوێدا، دۆسیەى ئەتۆمی ئێران تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت، هەرچەندە ئەوەش مەحاڵە، چونکە ئیدارەى ترەمپ 12 مەرجی توندی داناوە بۆ هەر ڕێککەوتنێکى تری ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کە ببێتە جێگرەوەى ئەو ڕێککەوتنەى کە ئۆباما لەگەڵ ئێران واژۆی کرد.  

بەڵام ئەوەندەش ئەستەم نییە

یەکەم، چونکە ترەمپ زۆر حەزی بە گفتوگۆ و دانوستانی دیبلۆماسی سەرکردە لەگەڵ سەرکردە هەیە، چونکە پێیوایە باشترین ڕێگایە بۆ تێگەیشتن وەک ئەوەى لەگەڵ کیم جۆن ئون ئەنجامیدا. لەلایەکى ترەوە، ئێرانییەکانیش پێیانوایە باشترین ڕێگا بۆ کەمکردنەوەى بارگرژییەکان قسەکردنی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ ترەمپ نەک لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەکەى وەک مایک پۆمپیۆ و جۆن بۆڵتن.