گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر منداڵان تاقیدەکرێتەوە

2021.02.13 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر منداڵان تاقیدەکرێتەوە

ناس کورد-

زانکۆی ئۆکسفۆرد پلانی هەیە  بۆ یەکەم جار ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر منداڵان تاقیبکاتەوە، ئەوەش بەمەبەستی زانینی کاریگەریی ئەو فاکسینە لەسەر ئەو توێژە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ئەسۆشیتدپڕێس" ( 13ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بە داواداچونی بۆکردووە، "زانکۆی ئۆکسفۆرد پلانی هەیە ڤ بۆ یەکەم جار اکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر منداڵان تاقیبکاتەوە و 300 خۆبەخش کە تەمەنیان لە نێوان 6 بۆ17 ساڵیدا بەشدارییان لە تاقیکردنەوە تەختییەکانی زانکۆکە دەکەن بەجۆرێک 240 کەسیان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەردەگرن، ئەوانی تریش ڤاکسینی دژنەخۆشی (سەحایا)یان پێدەدرێت".

 

لەوبارەیەوە، ئەندرو پۆڵارد، گەورە شارەزا لە توێژینەوەکان و تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد، دەڵێت، "هەرچەندە ئەوە سەڵمێندراوە کە زۆربەی منداڵان بەتوندی دوچاری پەتاکە نابنەوە، بەڵام گرنگە ئەوە بزانین کە تاچەند ئەو ڤاکسینە سەلامەتە لەسەر تەندروستی منداڵان و تاچەند کاریگەری دەبێت لەکاتی توشبوونیان بە نەخۆشییەکە، چونکە هەندێک منداڵ ڕەنگە سوود لەو کوتانە وەربگرن "

 

لە ئێستادا زیاتر لە 50 وڵات ڕێگەی داوە بە بەکارهێنانی بەربڵاوی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد کە لەلایەن کۆمپانیای (ئەسترازینیکا) بەرهەم دەهێنرێت و دابەش دەکرێت بۆ بەکارهێنانی لەسەر ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەرو 18ساڵیدایە".

 

هەروەها کۆمپانیاکانی تری ڤاکسنی دژ کۆرۆنا لەئێستادا سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەن  لەسەر منداڵان، کۆمپانیای فایزەر کە پێشتر مۆڵەتی کوتانەکەی بۆ بەکارهێنانی لەسەر کەسانی تەمەن 16 ساڵ و گەورەتر هەبووە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ڤاکسینەکەی لەسەر ئەو کەسانە تاقیکردووەتەوە کە لە تەمەنی 12 ساڵیدان، هەروەها کۆمپانیای مۆدیرنا لە کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا دەستی کرد بە تاقیکردنەوەی کوتانەکەی لەسەر ئەو منداڵانەی کە لەتەمەنی 12 ساڵیدا بوون.

 

پۆڵارد، ئەوەشی وتووە، " بۆ زۆربەی منداڵان  نەخۆشی کۆرۆنا بەڕاستی کێشەیەکی گەورە نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت دڵنیابین لە بەکارهێنانی فراوانتری ڤاکسینەکە و ڕێگریکردنی زیاتر لە  بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە".