گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەوێنە؛ لە سلێمانی توشبوویەکی تەمەن 99 ساڵی کۆرۆنا چاکبووەوە

2021.02.13 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ لە سلێمانی توشبوویەکی تەمەن 99 ساڵی کۆرۆنا چاکبووەوە

ناس کورد-

توشبوویەکی 99 ساڵی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی نەخۆشییەکەی تێپەڕاند و بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت، سەرۆکی تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانیش دەڵێت، %80ی سنگی گرتبووەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر هێرش حەیدەر، سەرۆکی تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی (شەممە 13ی شوباتی 2021) لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، "پاش ئەوەی ھەفتەی پێشووتر نەخۆشێکی لەدایکبووی ساڵی 1921 کە تەمەنی 99 ساڵ و چەند مانگێک بوو سەردانی نەخۆشخانەی کرد، پاش ئەوەی مێژووی نەخۆشیەکەیم وەرگرت لەگەڵ کردنی چەند پشکنینێکدا دەرکەوت کە سەرجەم نیشانەکانی کۆرۆنای تێدایە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە ئامێری (real time PCR) و وێنەی تیشکی (CT scan) دەستنیشان کرا، دەرکەوت زیاتر %80ی سنگی گرتووە، پاشان لە نەخۆشخانەی (شەهید د. هێمن) داغڵمان  کرد دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک چارەسەری پێویستی بۆ کراو سوپاس بۆ خوا بە تەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دەستخۆشی بۆ سەرجەم پزیشکان و کارمەندە دڵسۆزەکانی نەخۆشخانەی جمھوری  سلێمانی".