گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی سەپاندەوە و مزگەوت و حوسەینییەکانی داخست

2021.02.13 - 15:58
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی سەپاندەوە و مزگەوت و حوسەینییەکانی داخست

ناس کورد-

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی لە هەشتی ئێوارەوە تاوەکو هەشتی بەیانی ڕاگەیاند، ئەوەش لە ڕۆژی پێنجشەممەى داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق، قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی بۆ ماوەی دوو هەفتە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام "کارمەندانی تەندروستیی و هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان و دوکانەکانی میوەفرۆشی ناگرێتەوە."

 

هەروەها "دانانی پرسە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات پێنج ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت."

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "تەواوی مزگەوت و حسێنییەکان دادەخرێن و تەنها لەکاتی نوێژدا و بە مەبەستی بانگدان دەکرێنەوە."

 

لیژنەکە بڕیاریشی دا بە قەدەغەکردنی سازکردنی ئاهەنگ و داخستنی تەواوی هۆڵەکان، هەروەها سەنتەرەکانی مەساج و جوانکاری بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێن.

 

لەبارەى خوێندنەوە، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا لە عێراق بڕیاری دا خوێندنی قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بێت.