گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشناسی عێراق لەبارەى ’’هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.02.13 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی عێراق لەبارەى ’’هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

دەستەى گشتیی کەشناسى ڕایدەگەیەنێت، هیچ پێشبینییەک نییە کە لەم هەفتەیەدا وڵات بکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکی سەرما و بەفربارینەوە، "ئەوەى بڵاوکراوەتەوە دورە لە ڕاستییەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عامر جابرى، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى دەستەى کەشناسى (13ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، بەپێى ئەو ئاماژانەى دەستەکە پێشکەشى کردووە تا ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو کەشوهەواى سروشتى و پلەکانى گەرما وەکو خۆیان دەمێننەوە هیچ گۆڕانکارییەکى ئەوتۆ ڕوونادات."

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، تائێستا ڕاپۆرت لە بەشى پێشبینییەکانەوە نەدراوە لەسەر ئەوەى وڵات بکەوێتە ژێر کاریگەرى بەفربارین و دابارینەوە لەچەند ڕۆژى داهاتوودا.

 

جابرى دەشڵێت، هەماهەنگى لە لقى مانگى دەستکردى سەر بە دەستەکە لەگەڵ ناوەندەکانى ئەمەریکا و ئەوروپیدا بۆ کەشناسى هەیە لەبارەى پێشبینییەکانەوە.

 

ئەو بەرپرسە باسى لەوەش کردووە، لەناوەڕاستى مانگى ئازاری داهاتووەوە گۆڕانکارى لە کەشوهەوادا ڕوودەدات بەتایبەت لەسەر ئاستى بارانبارین و شەپۆلەکانى سەرما و هەروەها ئەگەرى کاریگەرییەکانى نزمە پەستۆەوە.