گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ڕێککەوتن نەکراوە’’

پارتی: پێویستە چیتر لەو بڕوایەدا نەبین بەغدا دەمانژیه‌نێت

2021.02.13 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: پێویستە چیتر لەو بڕوایەدا نەبین بەغدا دەمانژیه‌نێت

ناس كورد-

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، گفتوگۆی ھەرێم و بەغدا بەردەوامە و ھێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن و "پێویستە چیتر لەو بڕوایەدا نەبین بەغدا دەمانژیێنێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ھوشیار سیوەیلی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (13ی شوباتی 2021) دەڵێت، "گفتوگۆی شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە و ھێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن، پێویستە سیاسەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش بەو شێوەیە بێت كە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا ئاسایی بكەینەوە و بوونمان لە بەغدا بەھێز بێت و بە لایەنی كەمەوە پێگە و ھەڵوێستی خۆمان بۆ شەقامی عێراقی ڕوون بكەینەوە".

 

وتیشی، "پێویستە لە ھەمان كاتدا چاوەڕێی زۆر لە عێراق نەكەین و پشت بە خۆمان ببەستین و حوكمڕانیی خۆمان باشتر بكەین و ئەو داھاتەی ھەمانە تەنھا بۆ موچە نا، بەڵكو بۆ پەرەپێدانی ھەرێمی كوردستانیش بەكاری بێننین و داھاتی خۆمان رێك بخەینەوە، بۆیە ئەگەر رێكخستنەوەیەكی جیددی لە شێوازی داھات و كۆكردنەوەی داھات و حوكمڕانیی خۆمان بكەین، لەو بڕوایەدام پێویستمان بە بەغدا نابێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە پەیوەندی لەگەڵ بەغدا نەھێڵین و لەبەغدا بكشێینەوە، بەڵكو پێویستە پەیوەندیی بەردەوام بێت، بەڵام ناكرێت تا سەر چاوەڕێی بەغدا بكەین".

 

هوشیار سیوەیلی باسی لەوەش كرد کە "ئەگەر لەناو خۆماندا بەھێز بین و حوكمڕانییەكی باشمان ھەبێت و یەكھەڵوێست بین و داھاتی خۆمان رێك بخەینەوە، ئەو كات پێگەی ھەرێم بەھێزتر دەبێت لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتیش و دەوڵەتان فشار لە عێراق دەكەن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن، چونكە ئەمەریكا و ئەورووپا و وڵاتانی دنیا بەرژەوەندییان لەوەدایە ھەرێمی كوردستان بەھێز بێت، بۆیە پێویستە چیتر لەو بڕوایەدا نەبین بەغدا دەمانژیێنێت، لەبەر ئەوە ئەگەر بەغدا ئەركی دەستووریی خۆی جێبەجێ نەكرد، پێویستە بە داھاتی خۆمان، خۆمان بژیێنین".

 

ئەندامێکى کوردی لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنان لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 تێدەپەڕێنرێت و بەشێک لە پەرلەمانتارانیش داوا دەکەن پڕۆژەیاساکە بەزۆرینەى پەسەند بکرێت لە ئەگەرى بەردەوامى کێشەکان لەسەر پشکى هەرێم.  

  

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، مەیادە نەجار، ئەندامى کوردی لیژنەى ئابورى و وەبەرهێنان (13ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، تا ئێستا کەشوهەوایەکى ئەرێنی باشە هەیە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە.  

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دواى نزیکەى مانگێک کۆبوونەوە لەسەر پڕۆژەکە، ڕێککەوتن لەسەر ناوەڕۆکەکەى هەیە و تەنها لەسەر پشکى هەرێم ماوە ڕێککەوتن بکرێت.