گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڤیدیۆ؛ ژنە هاندەرێک هێرش دەکاتە سەر نادال

2021.02.13 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ژنە هاندەرێک هێرش دەکاتە سەر نادال

ناس کورد-

هاندەرێکی بێزارکەر بۆ ماوەی چەند خولەکێک یاری ڕافایل نادال لە خولی سێیەمی پاڵەوانێتی ئوستوڕاڵیا بۆ تێنس وەستاند دوای ئەوەی پڕ بە قوڕگی لەناو یاریگای ڕۆد لیڤەر هاواری دەکرد و قسەى بە نادال دەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڵام ئەو ڕووداوە نادالی لە سەرکەوتنەکانی نەوەستاند و لە ڕکابەرە ئەمریکییەکەی مایک مموەی بردەوە و توانی 21مین نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لەکاتێکدا نادال دەیویست تۆپەکە لێ بدات، نابژیوانی یارییەکە داوای لە هاندەران کرد ئارام و بێدەنگی بپارێزن، لەو کاتەدا هاندەرێکی ژن بە دەستی ئاماژەیەکی نەشیار بەرامبەر نادال کرد، ئەویش بە سەرسوڕمانەوە پرسی، چی؟ من؟ بە بزەیەکەوە لە بەردەم ژنەکە وەستا.

 

دوای گێمێکی یارییەکە، دیسان ژنە هاندەرەکە یارییەکەى وەستاند، بەڵام ئەمجارە بەرپرسانی ئەمنی کردیانە دەرەوە.

 

لەبارەى خۆڕاگرییەکەى، نادال بە ڕۆیتەرزی ووتووە، "من ئەو کەسە ناناسم، لەوانەیە بەهۆی خواردنەوەى مادە هۆشبەرەکانەوە ئەو کارەی کردبێت."