ناس کورد-
حوسییەکانى یەمەن لەبەرامبەر بڕیارى سڕینەوەیان لەلیستى تیرۆر هەڵوێستى خۆیان ڕاگەیاند و سەرکردەیەکى ئەو گروپە دەڵێت "بڕیارەکە ئەرێنیە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد عەلی حوسی سەركردە لە ئەنساروڵڵای یەمەنی (12شوباتى 2021) لەمیانەى توێتێکدا کە لە هەژمارى خۆى لەتویتەر بڵاوى کردەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئاماژەى بەوە کرد، قسەکانى بلێنکن هەڵەى ئیدارەى پێشووى ئەمەریکاى لە خستنە لیستى تیرۆرى حوسییەکان، پشتڕاستکردەوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، پاشگەزبوونەوەى ئیدارەى ئەمەریکا دڵنیابوونە لەسەر ڕەوایى و شەرعیەتى خەباتى ئەنساروڵا بۆ بەرگریکردن لەنیشتیمان و هەر بڕیارێکى تر لەداهاتوودا هیچ شەرعیەتێکى نابێت.
ئەو سەرکردەیەى ئەنساروڵڵا دەشڵێت، وەکو کارێکى ئەرێنى لەپاشگەزبوونەوەى بڕیارى خستنە لیستى تیرۆرەوە دەڕوانن چونکە ئەوە بڕیارێک بوو سزابوو بۆ گەلى یەمەن.
ئەوەش دواى ئەوە هات، ئەمڕۆ ئەنتۆنى بلێنکن وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ڕایگەیاند، 16ئەم مانگە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بڕیارى خستنە لیستى تیرۆرى ئەنساروڵاى یەمەنى هەڵدەوەشێنێتەوە.