گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرۆکایەتى تورکیا: ئۆپراسیۆنەکەى چیاى گارە بە هەماهەنگى هەرێم ئەنجامدراوە 

2021.02.12 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى تورکیا: ئۆپراسیۆنەکەى چیاى گارە بە هەماهەنگى هەرێم ئەنجامدراوە 

ناس کورد- 

سەرۆکایەتى تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکەیان لە چیاى گارە لە باشورى کوردستان بە هەماهەنگى لەگەڵ هەولێر و بەغدا  ئەنجامدراوە و هۆشدارى ئەوەشیدا "ئۆپراسیۆنى شنگالیش بەڕێوەیە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژى سەرۆکایەتى تورکیا (12ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ میدیا تورکییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند "تورکیا بەهەماهەنگى لەگەڵ هەولێر و بەغدا هێرشى بۆ سەر (پەکەکە) لەباکورى عێراق ئەنجامداوە".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، تورکیا پێشوازى لەڕێککەوتنى هەولێر و بەغدا دەکات لە9 ى تشرینى یەکەمى ساڵى 2020 بۆ دەرکردنى (پەکەکە) لەناوچەى شنگال.

 

کاڵن بەپێویستیزانیوە هەر چالاکییەکى دژى تورکیا لەسەرتاپاى خاکى عێراقدا بنەبڕ بکرێت نەک تەنها لەناوچەى شنگال.

 

وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، شنگال هەنگاوى یەکەم و تەنها سەرەتا بوو و پێشوازیشیان لەوە کردووە و هەوڵى کۆتایهێنان بە (پەکەکە) دەدەن.

 

ئەوەشى خستووەتە ڕوو، دەکرێت شێواز و چوارچێوەى قوڵى ئەو ئۆپراسیۆنانە بەهەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق دیارى بکرێن و هەموو هەنگاوێکیش بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتە بەر و سوپا و هەواڵگری تورکیاش هەستاون بەهەڵسەنگاندنى هەموو پێداویستیەک لەو چوارچێوەیەدا.

 

کاڵن جەختى کردەوە "تورکیا هەموو ڕێوشوێنێکى خۆپارێزى لەدژى پەکەکە دەگرێتە بەر و هێشتا ئۆپراسیۆنى شنگالیش ماوە".

 

بەرەبەیانى (چوارشەممە 10ی شوباتی 2021) سوپاى تورکیا بۆردومانى چیاى گارەى سەر بەپارێزگاى دهۆکى کرد و دواتر لە ڕێگەى هەلیکۆپتەرەوە هێزى دابەزاند و شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەو هێزە و گەریلاکانى پەکەکە سەریهەڵدا.    

 

چیاى گارە 50 کیلۆمەتر لە دهۆکەو دوورە و دوو هەزار و 150 مەتر لە ئاستى رووى دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر سۆلاڤ و بامەڕنێ.