گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لە سنورى قەندیل و چیاى ئاسۆس خستویانەتە خوارەوە

فڕۆکەکانى تورکیا لەڕێى بڵاوکراوەوە داوا لە گەریلاکان دەکەن چەک دابنێن

2019.05.28 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەکانى تورکیا لەڕێى بڵاوکراوەوە داوا لە گەریلاکان دەکەن چەک دابنێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لەگەڵ بۆردومانەکانى بنارى قەندیل و چیاى ئاسۆس، کۆمەلێک بڵاوکراوەیان خستۆتە خوارەوە و داوا دەکەن گەریلاکان خۆیان بەدەستەوە بدەن. . لەنێو ئەو بڵاوکراوانەدا کە سوپاى تورکیا لە سنورى چیای شاخەڕەش و ئاسۆس خستونیەتیە خوارەوە و وێنەکانى دەستى ناس کورد کەوتوون، داوا لە گەریلاکانى پەکەکە کراوە "چەک دابنێن و خۆتان بەدەستەوە بدەن". . بە گوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا بۆ ناوچە سنورییەکان و بەدیاریکراوى بۆ بنارى قەندیل بەردەوامى هەیە. . قایمقامى پشدەر زانیاریەکانى ناس کوردى پشتڕاست کردەوە، ئەو بڵاوکراوانەش هەمان بڵاوکراوەن کە لە هەفتەى ڕابردوودا لە سنورى ئامێدى لەلایەن فڕۆکەکانى تورکیا خرانە خوارەوە. .